مادده‌ی (37): په‌یڕه‌وی ناوخۆ
لێژنه هه‌میشه‌ییه‌کانی ئه‌نجوومه‌ن له‌یه‌که‌م خولیدا که دوای هه‌ڵبژاردن ده‌به‌سترێت پێکده‌هێنرێن ولهپێکهێنانیان دا، ئاره‌زووی ئه‌ندامان وپسپۆڕییان ڕه‌چاو ده‌کرێت.
مادده‌ی(38): په‌یره‌وی ناوخۆ
یه‌كه‌م: تایبه‌تمه‌ندى لیژنه‌كان:
1ـ هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان هه‌ڵده‌ستێت به دیراسه‌كردنى پڕۆژه یاسا و پێشنیارى پڕۆژه یاسا كه په‌یوه‌ندیداره به تایبه‌تمه‌ندیه‌تى لیژنه‌كه و ده‌ربڕینى بیروراى خۆى له‌سه‌رى و، هه‌ر بابه‌تێكى تر كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى سهرۆكایهتیهوه بۆى هه‌واڵه ده‌كرێت كه په‌یوه‌ندیداره بهتایبهتمهندییهكانى به‌پێى ئه‌م په‌یڕه‌وه.
2ـ هه‌ر لیژنه‌یه‌ك به‌دواداچوون وچاودێرى وهه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كات بۆ ره‌وشى كارى داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیه‌تى خۆی.