لیژنه‌ی مافی مرۆڤ'

مادده‌ی (37):په‌یڕه‌وی ناوخۆ
 لێژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌کانی ئه‌نجوومه‌ن له‌ یه‌که‌م خولیدا که‌ دوای هه‌ڵبژاردن ده‌به‌سترێت پێکده‌هێنرێن و له‌ پێکهێنانیان دا ، ئاره‌زووی ئه‌ندامان و پسپۆڕییان ڕه‌چاو ده‌کرێت.
 
مادده‌ی(38): په‌یڕه‌وی ناوخۆ
بڕگه‌ی هه‌شته‌م
لیژنه‌ی سکاڵاکان و مافه‌کانی مرۆڤ: له‌ سکاڵاو داواکارییه‌کانی هاونیشتیمانیان ده‌ڕوانێ که‌ پێشکه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نیان کردووه‌ ، به‌ گوێره‌ی ئه‌و درێژه‌ پێدانه‌ی خواره‌وه‌.
 ‌أ- سه‌رۆک ئه‌و داواکاری و سکاڵایانه‌ی که‌ بۆ ئه‌نجوومه‌ن هاتوون، بۆ لیژنه‌ی سکاڵاکانیان ده‌نێرێ تاتێیان بروانێ دوای ئه‌وه‌ی له‌ تۆماری هاورده‌(وارد‌‎‌ة) ی ئه‌نجوومه‌ن تۆمار ده‌کرێت.
ب-ئه‌گه‌ر سکاڵا بۆ یه‌کێک له‌ لێژنه‌کانی ئه‌نجوومه‌ن ناردرا بوو ، بۆی ده‌نێردرێ تا ده‌رسی بکا.
 ج-لیژنه‌ له‌و سکاڵایانه‌ ورد ده‌بێته‌وه‌ که‌ بۆی ناردراون و ڕاپۆرتیک پێشکه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌ن ده‌کا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بینێ پێویسته‌، دیدوبۆچوونی خۆشی له‌ باره‌ی سکاڵاکه‌وه‌ ده‌رده‌خا.
 د-تا هه‌موو رێگای سه‌ردانه‌ ئوسولییه‌کان ته‌واو نه‌بن نابێ داواکاری و سکاڵا پێشکه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌ن بکرێ.
هـ-ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن له‌سه‌ریه‌تی له‌ ماوه‌ی یه‌ک مانگدا به‌ لایه‌نی زۆریه‌وه‌، وه‌ڵامی ئه‌و داواکارییانه بداته‌وه‌ که‌ بۆی هه‌واڵه‌کراون ته‌نها له‌و باره‌دا نه‌بیت ئه‌گه‌ر هۆیه‌کی به‌رهه‌ڵست به‌ دی کرا که‌ هه‌رگیز ناتواندرێ له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ڵام بدرێته‌وه‌. و-ئه‌گه‌ر بابه‌تی داواکارییه‌که‌ و ، وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جیکردن کارێکی وا‌ی دروست کرد که‌ پێویستی به‌ ڕای ئه‌نجوومه‌ن هه‌بوو ، لیژنه‌ داواده‌کات که‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی کاره‌وه‌.
ز- پێویسته‌ خاوه‌نی داواکارییه‌که‌ له‌ ئه‌نجامی سکاڵاکه‌ی ئاگادار بکرێته‌وه‌.
ح-لیژنه‌ له‌سه‌ریه‌تی که‌ خشته‌یه‌کی مانگانه‌ی تایبه‌ت رێک بخات و پوخته‌ی ئه‌و سکاڵایانه‌ی که‌ ته‌ماشاکراون و ئه‌نجامه‌کانیانی تێدا بنوسێ.
ط-هه‌وڵدان بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و به‌رگری لێکردنی هه‌وڵدان له‌ پێناو له‌ به‌ر چاو گرتنی به‌نده‌کانی په‌یمان و به‌ڵێننامه‌ ده‌وڵه‌تیه‌کان که‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌رچوون ، هه‌روه‌ها جاری گه‌ردوونی مافی مرۆڤ.

 

محمد فرج احمد

سه‌رۆكی لیژنه‌

كرخی نجم الدین نورالدین

جێگر

شوقی حسین ابراهیم

بڕیارده‌ر

أنور محمد غفور

ئه‌ندام

اسعد شاكر امین

ئه‌ندام

تاڤگه‌ محمد علی

ئه‌ندام

جمال یوسف بوتانی

ئه‌ندام

رومیو حزیران نیسان

ئه‌ندام

سالم محمد علی

ئه‌ندام

د. شكریه‌ رسول ابراهیم

ئه‌ندام

عمر عبدالرحمن

ئه‌ندام

عزالدین سلیم خدیدا

ئه‌ندام

صبریه‌ غفار امین

ئه‌ندام

قادر سعید خدر

ئه‌ندام

گوڵناز عزیز قادر

ئه‌ندام

مریم حسن ابراهیم

ئه‌ندام

نه‌سرین محمد صالح

ئه‌ندام


بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌م لیژنه‌یه‌ ئه‌م مه‌یله‌ كلیك بكه‌:
mailto:[email protected]
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ

 
 
 
 
 
           
1111